Skip to the content

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لە واشنتۆن لەگەڵ یاریدەدەری وزەی ئەمەریکا بۆ کاروباری نێودەوڵەتی کۆ بووەوە

لە واشنتۆن، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت، کۆبوونەوەیەکی بەرهەمداریان لەگەڵ تۆمی جۆیس، یاریدەدەری وەزیر بە وەکالەت، بۆ کاروباری نێودەوڵەتی لە وەزارەتی وزەی ئەمریکا هەبوو.

سەرەڕای نیگەرانییەکان دەربارەی دوایین هێرشەکان بۆ سەر ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەمەشدا هەرێمی کوردستان و بەشەکانی تری عێراق توانای فراوانکردنی کەرتی نەوت و گازیان هەیە. هەروەها بەهێزکردنی سەقامگیریی ناوچەکە و فراوانبوونی گەشەی ئابووری.

جێگەی ئاماژەیە، بەیان سامی عەبدولرەحمان، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی حکومەتی هەرێم، تریفە عەزیز، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئەمریکا، یاوەری بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە بوون.