بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەشداری لە دانیشتنێکی پەیمانگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە، سەفین موحسین دزەیی، بەشداری لە دانیشتنێکی پەیمانگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد؛ کە لەلایەن باڵیۆز ستیوارت جۆونز، سەرۆکی پەیمانگاکە سەرپەرشتیی دەکرا و دکتۆر کێن پولاک، دانیشتنەکانی بەڕێوە دەبرد.
لە مێزگردەکەدا پسپۆران و شارەزایانی دامەزراوە هزرییەکان و ئەکادیمیا و حکومەت، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو پرسانەی کە کاریگەرییان لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە بەشداربوون؛ لە نێوانیاندا سیاسەتیی وزە و پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی دراوسێ، دۆخی پەرەسەندووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
جێگەی ئاماژەیە، بەیان سامی عەبدولرەحمان، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی حکومەتی هەرێم، تریفە عەزیز، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئەمریکا، یاوەریی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە بوون.