هەرێم و ئەمریکا پەیوەندییە ئابوورییەکانیان بەهێز دەکەن

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٣ی تەمموزی٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ڕۆس پیرۆ، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرانی ژووری بازرگانیی ئەمریکا، ستیڤ لوتێس، لە ژووری بازرگانیی ئەمریکی کۆ بووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، بەیان سامی عەبدولڕەحمان، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی حکومەتی هەرێم، تریفە عەزیز، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە واشنتۆن، بەشدارییان لە کۆبوونەوەکە کرد و جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان کرایەوە.
لەبەشێكیتری كۆبونەوەكەدا، دووبارەکردنەوەی بۆڕیی نەوتی عێراق - تورکیا، کە ڕۆڵێکی ستراتیژی لە ئابووریی هەرێم و عێراق دەگێڕێت؛ هەروەها پلانی داهاتووی سەردانی شاندی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان، وەک هەنگاوێکی گرنگ باسکران.
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سوپاسی ژووری بازرگانیی ئەمریکییان بۆ هەوڵە بەردەوامەکانیان، لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان و بەرنامەی لە پێشینە و ستراتیژیی ئابووریی هاوبەش كرد.