Skip to the content

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە واشنتۆن لەگەڵ سیناتۆر کریس ڤان هۆلین کۆ بووەوە

ڕۆژی هەینی، ٢٥ی تەممووزی٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ سیناتۆر، کریس ڤان هۆلین، لە (پارتی دیموکراتەکان) کۆ بووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان کرایەوە.
هەروەها، بابەتی نیگەرانییەکانی ئاسایشی ناوچەکە و دڵنیابوون لە بەردەوامی پشتگیرییەکان بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان دووپات کرایەوە.

شاندی هەرێمی کوردستان، سوپاس و پێزانینیان بۆ دۆستایەتی و پشتگیرییە بەردەوام و بەشدارییەکانی سیناتۆر کریس ڤان هۆلین هەبوو.