بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ کۆنگرێسمان ئابی حەمادە لە واشنتۆن کۆ بووەوە

ڕۆژی هەینی، ٢٥ی تەممووزی٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کۆنگرێسمان ئابی حەمادە، لە (پارتی کۆماری) کۆ بوونەوە.
لە دیدارەکەدا، هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر بەرنامە لە پێشینەکانی پەیوەندیدار بە ئاسایشی نیشتمانی و هاوبەشێتی لە بواری وزە لە نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکان کرد.
هەروەها، باس لەسەر ڕۆڵی ستراتیژیی هەرێمی کوردستان، لە بەرە و پێشبردنی سەقامگیریی ناوچەکە و بەهێزکردنی ئاسایشی وزە لە سەرتاسەری عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد٠