Skip to the content

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە سپۆنسەرانی پاڵەوانێتی تۆپی پێی دیپلۆماسی کرد

بەمەبەستی پێشکەشکردنی سوپاس و پێزانین، سەفین موحسین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت، پێشوازی لە نوێنەرانی وەزارەتی تەندروستی و کۆمپانیای تەڵەبات و کۆمپانیای فەکیر کرد؛ کە ڕۆڵی بەرچاویان لە پشتگیری کردن و سەرخستنی خولی پاڵەوانێتی تۆپی پێی دیپلۆماسی هەبوو؛ کە لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت بۆ کونسوڵگەری و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی ڕێکخرابوو.
لە کۆبوونەوەکە بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پوختەیەکی لەسەر دووەمین پاڵەوانێتی و کاردانەوەی لە ناوەندە دیپلۆماسیەکانی ناوخۆ پێشکەش کرد؛ بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەت بۆ بووژانەوە و گەشەپێدان و ئەنجامدانی چالاکی کەلتووری و وەرزشی و بازرگانی، ئاماژەی بە گرنگی کەرتی تایبەت کرد. سوپاسی سپۆنسەری سەرەکی و لاوەکی، میدیاکاران، هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و زێرەڤانی، یەکەی تەندروستی، سەرۆکایەتیی زانکۆی سەڵاحەددین و کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی کرد؛ کە هەر یەکەو لە ئاستی خۆی ڕۆڵی باشی لە سەرخستنی پاڵەوانەتییەکە هەبوو.
جێگەی باسە وەک نەریتێکی ساڵانە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پێناو دروستکردنی کەشێکی دۆستانە لە نێوان دیپلۆماتکار و ستافی کونسوڵگەرییەکان ئەم پاڵەوانەتییە ساز دەکات.
ئەمساڵ ١٥ تیپ بەشدارییان کرد و کۆی یارییەکانی پاڵەوانەتییەکە ٢٠ ڕۆژی خایاند.