Skip to the content

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئاشوورییەکانی ئەمریکا کرد

ڕۆژی هەینی، ٢٥ی تەممووزی٢٠٢٥، لە نووسینگەی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە واشنتۆن، موحسین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئاشوورییەکانی ئەمریکا کرد.

شاندەکە لە سام دەرمۆ، ئۆگر مالیک ئیسماعیل، سارا هورمز پێکهاتبوون؛ هەروەها ئەندامانی شاندەکە بەشدارییان لە مەراسیمی ساڵیادی ڕۆژی شەهیدانی ئاشووری لە باڵەخانەی کۆنگرێس کرد.
لە دیدارەکەدا، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە، سەفین موحسین دزەیی، گوتی: "حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێزی بێپایانی بۆ مێژووی پێکەوەژیانی کورد و ئاشوورییەکان هەیە؛ بەردەوام پشتگیری لە هاوبەشێتی و برایەتی و پێکەوەژیان دەکات".