لە واشنتۆن بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ ئەنجومەنی باڵادەستی ووزە لە کۆشکی سپی کۆ بووەوە

ڕۆژی هەینی، ٢٥ی تەممووزی٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە و شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چاوییان بە ئەنجوومەنی باڵادەستی وزە لە کۆشکی سپیی ویلایەتە یەکگرتووەکان کەوت..
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆی بنیاتنەرانە لەسەر بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و فراوانکردنی هەماهەنگیی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان
هەبوو.
هەروەها، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر دەرفەتی پەیوەندییەکان لەڕووی وزە و پشتگیری لە ئامانجە ئابوورییە هاوبەشەکان کرا