لە واشنتۆن، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ کۆنگرێسمان جیم بێرد کۆ بووەوە

ڕۆژی هەینی، ٢٥ی تەممووزی٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کۆنگرێسمان جیم بێرد، لە (پارتی کۆماری) کۆ بوونەوە..
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەسەر بەرنامە لە پێشینەکانی پەیوەندیدار بە ئاسایشی نیشتمانی و هاوبەشیتی لە بواری وزە وپەرەپێدانی سەقامگیری کرا.
وەک ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، کۆنگرێسمان، جیم بێرد، ڕۆڵێکی سەرەکی لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان
هەرێمی کوردستان و ئەمریکا و پشتگیری لە هەماهەنگیی درێژخایەن لە ناوچەکە هەبووە.