Skip to the content

لە واشنتۆن، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک کۆ بووەوە

ڕۆژی هەینی، ٢٥ی تەممووزی٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەری شاندی حکومەتی هەرێم، لەگەڵ ناتاشا فرانچێسکی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک کۆ بووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەسەر دوایین بەرەوپێشچوونەکانی هەرێمی کوردستان و بەرنامە لە پێشینە هاوبەشە بە پەلەکان کرا٠

لە دیدارەکەدا، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە، سەفین موحسین دزەیی، گوتی: "حکومەتی هەرێمی کوردستان پێزانینی هەیە؛ بۆ بەشدارییە بەردەوامەکانی هاوپەیمانەکانمان لە ئەمریکا لە سەقامگیری و پەرەپێدانی ناوچەکە"