Skip to the content

پەرە بە هەماهەنگی دیپلۆماسی و گەشەپێدانی مرۆیی کوردستان و فینلەندا دەدرێت

‎پەرە بە هەماهەنگی دیپلۆماسی و گەشەپێدانی مرۆیی کوردستان و فینلەندا دەدرێت

‎ڕۆژی چوارشەممە، ۲ی تەمموزی ۲٠۲٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازی لە ئانو سارێلا، باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق کرد و هەردوولا میکانیزمی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فینلەندایان تاوتوێ کرد.

‎دزەیی، جەختی لە گرنگی بەردەوامی هاوکاری لە بوارەکانی دیپلۆماسی و گەشەپێدان و پشتیوانی مرۆیی کردەوە و تێڕوانینەکانی حکومەتی سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە خستەڕوو.

‎باڵیۆز سارێلا، پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی هەرێمی کوردستان وەک هاوبەشی ئاشتی و سەقامگیری دەربڕی، ناوبراو جەختی لەسەر پابەندبوونی بەردەوامی فینلەندا کردەوە بۆ پشتگیریکردن لە گفتوگۆ و دیالۆگ بۆ چارەسەری پرسەکان. هاوکات تیشکی خستە سەر ئاستەنگ و دەرفەتە هاوبەشەکان، لەوانە کەشوهەوا، کۆچکردن و بەشداریکردنی گەنجان لە ئەرک و کارەکاندا.