پێشبڕکێی "پردی چینی" لە زانکۆی سەڵاحەددین لە شارى هەولێر دەستی پێ کرد

له ڕێوڕهسمهكه سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و پەکین و چەند پرسێکی دیکەش کرد و سوپاسی حکومەتی چین و دامەزراوەکانی کرد، کە ساڵانە دەرفەت دەڕەخسێنن تاکوو ژمارەیەکی زۆری کارمەندانی حکومەت، بەشداری لە خولەکانی پەرەپێدانی تواناکان بکەن و سوود لە ئەزموونی ئەو وڵاتە وەربگرن، هاوکات ئاشنای کولتوور و فەرهەنگی ئەو وڵاتە بن.
دزهيى ئاماژهى بۆ ئهوه كرد كه کردنەوەی بەشی زمانی چینی لە زانکۆی سەڵاحەددین، هەنگاوێکی باش بوو بۆ زیاتر نزیکبوونەوەی پەیوەنديی کولتووری. ههروهها گوتى: سوپاسى كونسولگهريى وڵاتى چين له ههرێمى كوردستان دهكهين، توانييان پاركێكى نموونهيى له شارى ههولێر دروست بكهن، كه ئێستا له قۆناغى كۆتاييدايه.
بهرپرسى پهيوهندييهكانى دهرهوه ههروهها باسی لە شارستانیەت و پێکەوەژیانی گەلانی چین کرد، کە هاوشێوەی هەولێر خاوەن شارستانیەتی زیاتر لە شەش هەزار ساڵە. خاوەن مێژوویەکن و چهندان ئایین و پێکهاتە لەخۆی دەگرێت و زمانیش وەک ئامرازێک هەمووانی کۆکردووهتەوە.
شايانى باسه "پردی چینی"، پێشبڕکێیەکی جیهانيی زمانی چینییە و لە ساڵی ٢٠٠٢ـەوە لەلایەن سەنتەری پەروەردەی زمان و وەزارەتی پەروەردەی چینەوە ساز دەکرێت. ئامانجی پێشبڕکێکە، کارلێک و کێبڕکێیە لە نێوان قوتابيیانی چینی لە سەرتاسەری جیهان و ڕەخساندنی دەرفەته بۆ پێشاندانی تواناکانی زمانیان و تێگەیشتن لە کولتووری چینی.