Skip to the content

بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ کونسولى گشتیى ڕووسیا لە هەرێم کۆبووەوە

ڕۆژی سێشەممە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسى پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ ماکسیم ڕوبن، کونسولى گشتیى ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و باسیان لە پتەوکردنى پەیوەندییەکان و ئاڵوگۆڕى شاند لەنێوان هەردوولا و بارودۆخى ناوچەکە و گرژى و ئاڵۆزییەکان و گرنگىی بوونى زامنى ئاشتى و گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان کرد.
کێشە و گرفتەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و گرنگی و پێویستیی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەش تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.