بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوە و کونسولی گشتيی تورکیا كۆبوونهوه

ڕۆژى سێشەممە ٢٤ى حوزهيرانى ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانى دەرەوە، به ئامادهبوونى هۆشەنگ ئەحمەد، بەرپرسی دۆسیەی تورکیا لە فەرمانگە، لەگەڵ ئەرمان تۆپچو، کونسولی گشتيی کۆماری تورکیا لە هەرێمی کوردستان كۆبووهوه.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕەوشی هەنووکەیی و پێشهاتەکانی ناوچەکە و شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران و لێکەوتە و کاریگەرییەکانی ئەم شەڕە لەسەر ناوچەکە و وەستانی گەشتە ئاسمانییەکان و دروستبوونی گرفت بۆ گەشتیاران کرا.
دزەیی هەڵوێستی هەرێمی کوردستانى لەسەر پێشهاتەکانی ناوچەکە خستەڕوو کە تەنها بە زمانی دیپلۆماسی و دیالۆگ دەتوانرێت کێشەکان چارەسەر بکرێن. ههروهها دزهيى سوپاسی کونسولی گشتيی تورکیا و دامەزراوە پەیوەنددارەکانی ئەو وڵاتەی کرد، کە لە ساتی وەستانی گەشتە ئاسمانییەکان هاوکاريی زۆرێک لەو هاووڵاتیيانەیان کرد کە گیریان خواردبوو بۆ ئەوەی بە ڕێگهی وشکانی بگەڕێنەوە نيشتمان.