Skip to the content

بەرپرسی فه‌رمانگه‌ى پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە کونسولی گشتيی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان کرد

ڕۆژى پێنجشەممە ١٩ى حوزه‌يرانى ٢٠٢٥، ئاتیلا تۆس، کونسولی گشتیی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی لە هەرێم، سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و لەلایەن سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فه‌رمانگه‌وه‌ پێشوازی لێ کرا.
دزه‌يى سوپاسی کونسولی گشتیی هەنگاریای کرد لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو ڕۆلی هەبوو لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتووی بۆ خواست.
کونسولی گشتی هەنگاریا سوپاسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی كوردستانى کرد، کە هەمیشە هاوکار بوونە بۆ سەرخستنی کارەکان.