بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە کونسولی گشتيی کۆماری چین لە هەرێمی کوردستان کرد

ڕۆژى پێنجشەممە ١٩ى حوزهيرانى ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە لیو جون، کونسولی گشتيی کۆماری میلليی چین لە هەرێمی کوردستان کرد.
دزهيى بەوردی باسی لە پێشهاتەکانی ناوچەکە و گرژی و ئاڵۆزیيەکانی ئەم دواییە و گرنگيی لێکتێگەیشتنی لایەنە ناکۆکەکان و گەڕانەوەیان بۆ سەر مێزی گفتوگۆ کرد.
تەوەرێکی ديكهى کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە ئامادەکاریيەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هاوکاريی ئەو هاونیشتمانیيانەی کە بەهۆی وەستانی گەشتە ئاسمانیيەکان ناتوانن بگەڕێنەوە هەرێمى كوردستان.
پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە بواری ئابووری و هاندانی کۆمپانیا چینیيەکان بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی ترى کۆبوونەوەکە بوو.