باڵیۆزی ئوستڕالیا لە عێراق سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەى كرد

ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی ئاداری ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە گلێن مایڵس، باڵیۆزی ئوستڕالیا لە عێڕاق کرد.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، شاندی میوان سوپاسی فەرمانگە و بەرپرسی فەرمانگەیان کرد و خۆشحاڵيی خۆیان دەربڕی کە لە هەرێمی کوردستانن و بە گرنگییەوە باسیان لە پێشکەوتنەکان دەکرد.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد و باسی لە دوایین پێشهاتەکان لە ناوچەکە و خۆرهەڵاتی ناوەراست بە گشتی و عێراق و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی کرد. هەروەها باسی لە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و پێشڤەچوونەکان کرا و هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی ئاشتی لەلایەن هەردوولاوە بەرز نرخێندرا.