بهرپرسى فهرمانگهى پهيوهندييهكانى دهرهوه: نەورۆز بۆ خەڵکی کوردستان پەیامێکی بەهێزی هەیە ئەویش ئازادییە

وەک نەریتێکی ساڵانە و لەسەر بانگهێشتی مهسرور بارزانى، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی نەورۆز و سەرساڵی کوردی، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ى ئادارى ٢٠٢٥، ژمارەیەکی زۆری باڵیۆز و نێردەی دیپلۆماسيی وڵاتان لە بەغدا، بە یاوەری فواد حوسێن، وەزیری دەرەوەی فیدراڵ و جێگری وەزیری دەرەوەی فیدڕاڵ گەیشتنە هەولێری پایتەخت و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتيی هەولێر لەلایەن سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو دابان شەدەڵە، جێگری بەرپرسی فەرمانگە پێشوازیيان لێ کرا.
ئێوارەی هەمان ڕۆژ، بە ئامادەبوونی سەرۆك مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان، ڕێوڕەسمی ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە شاری ئاكرێ، بە بەشداریی بەرپرسانی باڵای حکومەت و ژمارەیەكی زۆر لە باڵیۆز و نێردەی دیپلۆماسيی وڵاتان لە بەغدا و كونسول و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی لە هەرێم و ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و هاونیشتمانیيان و گەشتیاران، کەرنەڤاڵی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی، لە پایتەختی نەورۆز لە ئاکرێ بەڕێوەچوو.
لە دەستپێکى ئاههنگهكهدا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بەخێرهاتنی تەواوی ئامادەبووانی کرد، سوپاسی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کرد، بۆ ڕێکخستنی ئاهەنگهكه. دزەیی ڕاشیگەیاند: نەورۆز بۆ خەڵکی کوردستان پەیامێکی بەهێزی هەیە ئەویش ئازادییە. هاوکات داوای لە سەرۆکی حکومەت کرد لەم بۆنەیە گوتەیەک پێشکەش بکات.
لە گوتەیەكدا كە لە ئاهەنگەكەدا پێشكەشی كرد، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم جەژنی نەورۆزی لە هەموو خەڵكی كوردستان و تەواوی ئەو نەتەوانەی دونیا پیرۆز كرد كە نەورۆز بەرز ڕادەگرن.
هاوكات سوپاسی كچان و كوڕانی ئاكرێی كرد كە ساڵانە زەحمەت دەكێشن و دیمەنێكی زۆر جوان نەك بە تەنیا بۆ خەڵكی ئاكرێ، بەڵكوو بۆ كوردستان و دەرەوەی كوردستانیش نیشانی هەمووان دەدەن. جەختی لەوەش كردەوە كە نەورۆز تەنیا ڕۆژێكی نوێی ساڵێكی نوێ نییە، بەڵكوو بیرهێنانەوەیە كە ستەم و زوڵم و بێدادی بەردەوام نابێت و ئەو نەتەوە و میللەتانەی داخوازیی ئازادی دەكەن، ڕۆژێك هەر پێى دەگەن. گوتیشی: ئەمساڵ ساڵێكی گەلێك تایبەتترە بۆ ئێمە، چونكە پێشمەرگە و پارێزەری كوردستان، سەروەر و ڕێبەری ئێمە، سەرۆك بارزانی لەگەڵمانە.
سەرلەبەیانی ڕۆژی ٢١/٣ دیپلۆماتکار و نوێنهرانی وڵاتان، بە یاوەری فوئاد حوسێن، سهردانی مەزاری نەمرانیان کرد و لهلایهن سهفین موحسین دزهیی، بهرپرسی فهرمانگهی پهیوهندییهكانی دهرهوهی حكومهتی ههرێمی كوردستان و خەڵات بارزانی، نوێنهری سهرۆك بارزانی پێشوازیی كران.
وێستگهیهكی دیكهی سهردانیان یادگهی نیشتمانیی بارزانی بوو، لهنێو شاندهكهدا باڵیۆز و كونسولی وڵاتانی عهرهبی، ئاسیایی، ئهمەریکایی، ئهورووپایی و ئەفهریقایی ههبوون.
هەر لە درێژەی چالاکییەکان بە بۆنەی نەورۆز و سەرساڵى کورديیهوه، ئێوارەی هەینی ٢١/٣، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆمەڵگەی گەشتیاریی کۆڕەک، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، میواندارییەکی بۆ ژمارەیەک لە دیپلۆماتکاران ڕێکخست.
لە میواندارییەکەدا فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق و زیاتر لە 80 باڵیۆز و کونسولی گشتی و دیپلۆمات و نوێنەر و نێردەی وڵاتان لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون.
ئێوارەی ڕۆژى شەممە ٢٢/٣/٢٠٢٥ میوانانی بەشداربووی ئاهەنگەکانی نەورۆز کە بریتی بوون لە باڵیۆز و دیپلۆماتکار و هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەکان لە بەغدا و ژمارەیەک باڵیۆزی وڵاتان لە عێراق نیشتەجێی وڵاتانی دەوروبەر، لەلایەن سەفین موحسین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتيی هەولێرهوه بەڕێکران.
لە گوتەیەکدا دزەیی سوپاس و پێزانینی خۆی دووبارە کردەوە بۆ پشتگیریکردن و سەرخستنی ئەم مەراسیم و میوانداریيە، بە تایبەت دەزگهکانی پۆلیس و ئاسایش و هاتووچۆ، تیمی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، تیمی پڕۆتۆکۆلی سەرۆکی حکومەت، پڕۆتۆکۆلی وەزارەتی دەرەوەی فیدڕال، یەکە ئیداریيەکانی ئاکرێ و هاووڵاتیيانی ئاکرێ.