بەرپرسی پەیوەندیيەکانی دەرەوە پێشوازی لە ژمارەیەک قوتابیی زانکۆ جیاوازەکانی کۆماری ئەڵمانیا کرد

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی ئاداری ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە، پێشوازی لە ژمارەیەک قوتابیی زانکۆ جیاوازەکانی کۆماری ئەڵمانیای فیدرال کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا دزەیی پوختەیەکی لەسەر مێژووی گەلی کورد و هەرێمی کوردستان پێشکەش کرد و باسی قۆناغەکانی شۆڕش و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان لە عێراق کرد. هەروەها تیشکی خستە سەر پێشهاتە سیاسی و سەربازییەکانی ناوچەکە، بەتایبەتی لە سووریا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە سەفین موحسین دزەیی، سوپاس و پێزانینی حکومەتی هەرێمی کوردستانی پێشکەش بە کۆماری ئەڵمانیا و هێزی هاوپەیمانان کرد بۆ پاڵپشتیان لە کاتی شەڕی داعش.