Skip to the content

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە کونسولی گشتيی هۆڵەندا لە هەرێمى كوردستان کرد

ڕۆژى سێشەممە ٤ى ئادارى ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە ئەدریان ئایسڵستاین، کونسولی گشتيی شانشینی هۆڵەندا لە هەرێمى كوردستان کرد و لە کۆبوونەوەى نێوانياندا باس لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان و بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا. هەردوولا جەختیان لەسەر هەوڵدان بۆ پەرەپێدانی زیاتری دەرفەتەکانی بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی هۆڵەندا کردەوە.
کونسولی گشتيی هۆڵەندا ئاماژەی بە خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابووریيەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان كرد و ئامادەييى خۆی بۆ پێشوازیکردن لە شاندێکی بازرگانيی هەرێمی کوردستان بۆ هۆڵەندا ده‌ربڕى.