بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە باڵیۆزى کۆمارى کۆریا لە عێراق کرد

ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی ئاداری ٢٠٢٥، چۆى سەنگسوو، باڵیۆزى کۆمارى کۆریا لە عێراق، به ياوهرى سەنگچیۆن لیم، کونسولى گشتیى ئهو وڵاته لە هەرێمى كوردستان و مینوو پارک، جێگرى کونسولى گشتى، به بۆنهى كۆتاييهاتنى ئهركهكهى وهك باڵيۆزى كۆريا، سهردانى فهرمانگهى پهيوهندييهكانى دهرهوهى كرد و لهلايهن سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەوه پێشوازى لێ كرا.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا باڵیۆزى کۆریا سوپاس و پێزانینى بۆ فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە و هاوکارییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەربڕى، کە لە ماوەى ئەم چەند ساڵەى وەکوو باڵیۆز دەست بەکار بووە لە عێراق، هەمیشە پاڵپشتی بوونە بۆ سەرخستنی کارەکانیان لە هەرێم.
هەروەها بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە سوپاسی باڵيۆزی کرد کە ڕۆڵی لە پتەوکردنى پەیوەندییەکانى وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمى کوردستان هەبووە.
لە تەوەرێکى دیکەی دیدارەکە دزەیی باسی ڕۆڵى تیپی زەیتوونى کۆریایی کرد لەو هاوکارى و یارمەتییەى پێشکەشی گەلی کوردستانیان کردووە لە ماوەى مانەوەیان لە هەرێمى کوردستان کە وەکوو پردی پەیوەندی نێوان گەلى کۆریا و گەلی کوردستان کاریان کردووە.