بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە کونسولی گشتيی ئیتاڵیا لە هەرێمى كوردستان کرد

ڕۆژی دووشەممە ٣ى ئادارى ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە تۆماسۆ سانسۆنێ، کونسولی گشتيی ئیتاڵیا لە هەرێمى كوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی هەرێم و ناوچەکە تاووتوێ کرا و تیشک خرایە سەر دوایین سەردانی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە و شاندێکی باڵای حکومەت بۆ ڕۆما و بەشداریکردنیان لە کۆڕبەندی ئابووريی هەرێمى كوردستان و ئیتاڵیا. دزەیی سوپاسی پاڵپشتییەکانی کونسولی گشتی کرد و جەختی لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان کردەوە.