لە ڕێوڕەسمێکدا پەردە لەسەر پەیکەری ڕۆژنامەنووس گاد گرۆس لادرا

شەوی پێنچشەممە ٢٧ی ئاداری ٢٠٢٥، لە هەولێری پایتەخت، بە ئامادەبوونی سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نوێنەری کونسوڵگەريی ڕۆمانیا لە هەرێم و ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕۆژنامەنووس و ڕۆشنبیر و ئەکادیمیست، لە ڕێوڕەسمێکدا پەیکەری ڕۆژنامەنووسی شەهید (گادگرۆس) نۆژەن کرايهوه و (٣٤)مین ساڵیادی شەهیدبوونی بەرز ڕاگيرا.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دواى دەستخۆشی لە ڕێکخەرانی مەراسیمەکە، لە گوتارێکدا ئاماژەی بە خەبات و تێکۆشان و ڕۆڵی بوێرانەی ڕۆژنامەنووسى شههيد گاد گرۆس کرد، کە لە سەروەختێکی قورس و پڕ لە ئاڵنگاریدا لە کوردستان، ویستی گەیاندنی دەنگی کوردی بە دونیا هەبووە و لەو پێناوەشدا گیانی خۆی بەخشیوە، ئەمەش واتایەکی گرنگە بۆ ڕەوایەتيی دۆزی گەلی کورد لە جیهان و ناوچەکەدا.
جێى باسه وێنهگر و ڕۆژنامهنووس (گاد گرۆس) له وڵاتى ڕۆمانيا لهدايك بووه و له سهروهختى ڕاپهڕينهكهى بههارى ١٩٩١ به دهستى چهكدارانى ڕژێمى ڕووخاوى بهعس له شارى كهركووك شههيد دهكرێت.