نوێنەری تازەى ئاژانسی کۆیکای کۆری لە هەرێمی کوردستان دەست بەکار بوو

ڕۆژی دووشەممە ٣ى ئادارى ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە جۆنگ جۆنیۆنگ، نوێنەری ئاژانسی کۆیکای کۆری لە هەرێمی کوردستان کرد.
دزەیی پیرۆزبایيی دەستبەکاربوونی لە نوێنەری تازەى ئاژانسی کۆیکا كرد و پشتیوانی و هاوکاريی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی نيشان دا، لەپێناو سەرکەوتنی لە ئەرک و کارەکانی و پێشخستنی زیاتری پەیوەنديی دوولایەنە. هەروەها سوپاسی ئاژانسی کۆیکای کرد بۆ جێبەجێکردنی کۆمەڵێک پرۆژە لە بواری جیاجیا لە ماوەكانى ڕابردوو.
ئهو نوێنهره تازهيهى ئاژانسهكه سوپاسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کرد بۆ هاوکاری و هەماهەنگیيە بەردەوامەکانیان لەگەڵ ئاژانسی کۆیکا و بەڵێنی دا لە بەردەوامبوونی بەرنامەکانی گەشەپێدان.