Skip to the content

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا و ئەندامی ليژنەی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق کۆبوونه‌وه‌

ڕۆژی سێشەممە ٤ى ئادارى ٢٠٢٥، دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا، سەردانی پەرلەمانی ئەورووپای کرد و لەگەڵ فیلیپ تورەک، ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا و ئەندامی ليژنەی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق کۆبووه‌وە.
لەمیانەی کۆبوونەوەکە دوايين پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کران و نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بارودۆخی سیاسی و ئەمنيی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەی خستەڕوو و ئاماژەی بە ڕۆلی بەهێزی هەرێمی کوردستان کرد، لە دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە.
لە بەشێکی ديكه‌ى دیدارەکە نوێنەری حکومەت باسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقى کرد لە وانە پرسی بودجە و هەناردەکردنەوەی نەوت و پابەندبوون بە دەستووری عێراق و سیستەمی فیدرالی و هیوای خواست یەکێتيی ئەورووپا بەردەوام بێت لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان.
ئه‌ندامه‌كه‌ى په‌رله‌مانى ئه‌ورووپا پشتگیريی خۆی بۆ گەلی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و ئامادەیيی خۆی بۆ هه‌ر جۆره‌ هاوكارييه‌ك لە پەرلەمانی ئەورووپا نيشان دا.