ژمارهيهك نێردەی دیپلۆماسيی وڵاتان لهسهر بانگهێشتى سهرۆكى حكومهت گەیشتنە هەولێری پایتەخت

لەسەر بانگهێشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی نەورۆز و سەرساڵی کوردی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ى ئادارى ٢٠٢٥، ژمارەیەکی زۆری باڵیۆز و نێردەی دیپلۆماسيی وڵاتان لە بەغداوه بە یاوەری فواد حوسێن، وەزیری دەرەوەی فیدراڵ، گەیشتنە هەولێری پایتەخت و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتيی هەولێر، لەلایەن سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و دابان شەدەڵە، جێگری بەرپرسی فەرمانگەوه پێشوازیيان لێ کرا.
دزەیی بە ناوی سەرۆکی حکومەت بەخێرهاتنی میوانانی کرد و گوتی: بەشداریکردنتان لەگەڵ گەلی کوردستان لە ئاهەنگی نەورۆز و سەرساڵی کوردی، جێگەی پێزانینە.