سهفين دزهيى پێشوازی لە بەرپرسی ڕێکخراوی هاوکاريی مرۆیی و ڕۆژنامەگەری دەکات

ڕۆژى چوارشەممە، ٧ی ئایاری ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە شەیدا حوسامی، بەرپرسی ڕێکخراوی هاوكاريى مرۆیی و ڕۆژنامەگەری (AHJ) کرد.
له ديدارهكهدا خاتوو شەیدا حوسامی باسی لە ئەرک و دەستکەوتەکانی ڕێکخراوەکە کرد و تیشکی خستە سەر کۆڕبەندی "دەنگی ژنانی بێسنوور" کە بە سەرکەوتوویی لە ڕۆژانی ٣-٤ی ئایاری ٢٠٢٥ لە هەولێر بەڕێوەچوو.
کۆڕبەندەکە توانی ٦٠ ئافرەتی ڕۆژنامەنووس و چالاکوان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باکووری ئەفریقا و ئەورووپا کۆبکاتەوە. ئامانجی سەرەکيی چالاکییەکە بریتی بوو لە گەورەکردنی دەنگی ئافرەتان لە فەزای گشتی، میدیایی و سیاسی، بە تایبەتی لە ناوچە قەیراناوییەکان و ئەو ناوچانەی کە تێیاندا ململانێ و جەنگ کۆتایی پێ هاتووە.
لە کۆتایيی کۆبوونەوەکەدا، دزەیی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ کارە بەردەوامەکانی ڕێکخراوەکە دەربڕی و جەختی لەسەر ئامادەیيی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دهربڕى بۆ پشتگیریکردن لە هەر دەستپێشخەرییەک کە مافەکانی مرۆڤ، سەرکردایەتيی ژنان و هاوکاريی ناوچەیی بەرەوپێش دەبات.