Skip to the content

سەفین دزەیی پێشوازی لە بەرپرسی نووسينگه‌ى ئۆپەراسیۆنەکانی یەکێتيی ئەورووپا بۆ هاوکاريی مرۆیيی ئەورووپا لە عێراق کرد

ڕۆژى سێشه‌ممه‌ ٦ى ئايارى ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە پيدرو لويس روخو گارسيا، بەڕێوەبەری ئۆفیسی ئۆپەراسیۆنەکانی یەکێتيی ئەورووپا بۆ پاراستنی مەدەنی و هاوکاريی مرۆیيی ئەوروپايى لە عێراق کرد.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکە پیدرۆ لويس سوپاسی حکومەتی هەرێم و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کرد بۆ هەماهەنگی و ئاسانکاريی بەردەوامیان لەگەڵ گشت دامودەزگه‌کانی حکومەتی هەرێمی کوردستان. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد لە هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن بۆ یارمەتیدانی ئاژانس و ڕێکخراوە ئەوروپاییەکان بە مەبەستی پێشکەشکردنی هاوکاريی مرۆیی.
به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ سوپاسی پیدرۆ لويس و ئۆفیسی ئۆپراسیۆنەکانی یەکێتيی ئەورووپای بۆ پاراستنی مەدەنی و هاوکاريی مرۆیيی ئەوروپايى لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد هیوای خواست بەردەوام بن لە یارمەتی و پشگیریيەکانی ئاژانس و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیيەکان بۆ پێشکەشکردنی هاوکاريیە مرۆیيەکان بۆ ئاوارە و پەنابەران.