هەڵسوڕێنەری نوێی کاروباری کونسولگەریی گشتیی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان دەست بەکار بوو

ڕۆژی دووشەممە ٥ی ئایاری ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت، پێشوازی لە شیخە فرحان، هەڵسوڕێنەری نوێی کاروباری کونسولگەریی گشتیی ئیمارات لە هەولێر کرد.
دزەیی پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لێ کرد و پشتیوانی و هاریکاریی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی نیشان دا، لەپێناو سەرکەوتنی ئەرک و کارەکانی و پێشخستنی زیاتری پەیوەندییە دوولایەنەکان لە بوارە جیاجیاکان، بە تایبەتی بواری بازرگانی، ئابووری و وەبەرهێنان.