Skip to the content

به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ پێشوازی لە شاندێکی وڵاتی قەتەر کرد

ڕۆژی یەکشەممە ٤ى ئايارى ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فه‌رمانگه‌ى پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە شاندێکی وڵاتی قەتەر کرد، کە پێکهاتبوو لە حوسێن عه‌لى فه‌زاله‌، کونسولی گشتيی قەتەر و حه‌مه‌د عومه‌ر ئەلمەناعی، جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای سهێل سات، بۆ کاروباری گشتی و ئيبراهیم عه‌بدوڵا ئه‌لحاج ئه‌لحه‌مادی، بەڕێوەبەری فرۆشتن لە هەمان کۆمپانیا.
شاندی میوان ویستی وڵاتەکەیان بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بواری ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و هۆکارەکانی گواستنەوە و گەیاندن خستەڕوو، لەگەڵ خستنەڕووی توانا و پێشکەوتوویيی کۆمپانیاکەیان لە بواری تەکنۆلۆژیا و گەیاندن.
دزەیی خۆشحاڵيی خۆی بە سەردانی شاندی میوان دەربڕی و ئاماژەی بە پەیوەنديی پتەوی هەرێمی کوردستان و وڵاتی قەتەر کرد. ناوبراو گوتی: وەک فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئامادەی هاوکاری و هەمانگین بۆ ئەوەی لەگەڵ وەزارەت و فەرمانگە پەیوەنديدارەکانی حکومەتی هەرێم لەم بوارە دیدارێکتان بۆ ڕێک بخەین تا بتوانن لەنزیکەوە بەرنامەیەک بۆ شێوازی پەیوەندی و کارکردن لەم بوارە دابڕێژن.