Skip to the content

بەرپرسی فه‌رمانگه‌ى پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە کونسولی نوێی ژاپۆن كرد

ڕۆژى چوارشەممە ٧ی ئایاری ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوه‌، پێشوازی لە هیتۆشی ئیشیزوکا، کونسولی نوێی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان کرد.
دزەیی سوپاسی دۆستایەتیی لەمێژینەی ژاپۆن و هاوکارییە بەردەوامەکانی کرد، بە تایبەت کارەکانی دەزگه‌ی جایکا (JICA). هەروەها جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان کردەوە، بە تایبەت لە بوارەکانی گەشەپێدان، پەروەردە و وەبەرهێنانی ئابووری.
كونسولى نوێى ژاپۆن پابەندبوونی وڵاتەکەی بە قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و ئامادەیيی خۆیشی بۆ برەودان بە هاریکارییەکان نیشان دا.