بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە باڵیۆزى پاکستان لە عێراق کرد

ڕۆژی یەکشەممە ٤ى ئایارى ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى لە محەمەد زیشان ئەحمەد، باڵیۆزى پاکستان لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەى پەرەپێدانى پەیوەندییەکان کرا لەو بوارانەى کە جێگهى بایەخى هەردوولان. باڵیۆزى پاكستان ڕایگەیاند کە خۆشحاڵە دووبارە سەردانى هەرێمى کورستانى کردووەتەوە و هیواى بەردەواميى ئەم سەردانانەى خواست.
لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باس لە هاووڵاتیيانى پاکستانيى نیشتەجێى هەرێمى کوردستان کرا، کە لە بوارى جیاواز لە هەرێمى کوردستان کار دەکەن.
لە کۆتایيی کۆبوونەوەکەشدا باس لە پەیوەندییەکانى نێوان هەولێر و بەغدا و بارودۆخى گشتيى ناوچەکە و ڕووداو و پێشهاتەکان کرا.