بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە بەرپرسی کاروباری باڵيۆزخانەی سويد لە عێراق کرد

لەمیانی دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە درێژخایەنەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و سوید کرا و تیشک خرایە سەر ڕێگەکانی بەرزکردنەوەی زیاتری هاریکاری لە بوارە جیاجیاکان.
دزەیی پێزانینی خۆی بۆ بەردەوامیی پشتیوانی و هاوبەشیی سوید لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی و تیشکی خستە سەر گرنگی هاوکاریی نێودەوڵەتی لە پێشخستنی سەقامگیری، ئاشتی و دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان و تەواوی عێراق.
بەرپرسی کاروباری باڵێۆزخانەی سوید لە عێراق پابەندبوونی سویدی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دووپات کردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە وڵاتەکەی بەبایەخەوە دەڕوانێتە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق.