Skip to the content

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە کونسولی گشتیی هیندستان كرد

ڕۆژی چوارشەممە، ٧ی ئایاری ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانى ده‌ره‌وه‌، پێشوازی لە مادان گۆپال، کونسولی گشتیی کۆماری هیندستان لە هەرێمی کوردستان کرد، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماسییەکانی لە هەرێم.
لە دیدارەکەدا، مادان گۆپال سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە کرد، بۆ هەماهەنگی و هاوکاريی بەردەوامیان لەگەڵ کونسولخانەی گشتیی هیندستان لە ماوەی کارکردنیدا. هەروەها، ئەو کاراسانی و پشتیوانییەی پێشکەشیان کراوە بەرز نرخاند.
لای خۆیەوە دزەیی ستایشی ڕۆڵ و هەوڵە بەردەوامەکانی ناوبراوى کرد لە پتەوکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان گەلی کوردستان و گەلی هیندستان.