دووەمین خولی پاڵەوانێتيی تۆپیپێی دیپلۆماسی دەستی پێ‌کرد

ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٥، به ئاماده‌بوونى سه‌فين موحسين دزهيى، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه و دكتۆر جوتيار عادل، سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى ميديا و زانيارى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر و ژماره‌يه‌كى به‌رچاو له ديپلۆماتكاران و كونسوله گشتييه‌كانى وڵاتان، لە شارى هەولێر، دووەمین خولی پاڵەوانێتيی تۆپیپێی دیپلۆماسی دەستی پێ‌کرد.
ئەم پاڵەوانێتییە بە دەرفەتێکی گرنگ دادەنرێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دۆستانەکان و کێبڕکێی وەرزشی لەنێوان نوێنەرایەتییە بیانییەکان و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستاندا.
شايانى باسه پاڵهوانيتييهكه له‌لايه‌ن فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ڕێك ده‌خرێت.