بهرپرسى فهرمانگهى پهيوهندييهكانى دهرهوه و باڵیۆزى هۆڵەندا لە عێراق باسیان لە چەند پرسێکى هەنووکەیی کرد
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ى تشرينى دووهمى ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە جانێت ئالبێرتا، باڵیۆزی شانشینی هۆڵەندا لە بەغدا کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە درا بە هەنگاوەکانى پێکهێنانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستان، هەروەها هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکومەتی نوێی هۆڵەندا باسی لێوە کرا.
دزهيى باسی له پەیوەنديی بازرگانی و ئابووری نێوان هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا کرد و خواستى حکومەتى هەرێمى خستە ڕوو بۆ بەهێزترکردنی ئەم پەیوەندییە، بە هەماهەنگيی زیاتر و ئەنجامدانی سەردان و ئاڵوگۆڕى شاندى بازرگانيی زیاتر.
خاڵێکی تری کۆبوونەوەکە باسکردن بوو لە ڕێگریکردنی له کۆچی نایاسایی. باڵیۆزى هۆڵەندا پاڵپشتيی خۆی و وڵاتەکەی دووپات کردەوە لە ڕێگریکردن و هاوکاريی زیاتر بۆ ڕەخساندی دەرفەتی زیاتر بۆ پەناخوازان لە هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی.