بهرپرسى فهرمانگهى پهيوهندييهكانى دهرهوه پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی فینلەندا له عێراق كرد
ڕۆژى پێنجشەممە ٦ى تشرينى دووهمى ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە ئانتی بۆتکۆنێن، باڵیۆزی نوێی کۆماری فینلەندا لە عێراق کرد.
لەمیانی کۆبوونەوەکەدا، دزەیی پیرۆزبایی لە باڵیۆزى تازەى فینلەندا لە عێراق کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست. ههروهها گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتيی ناوچەکە کرا، بە تایبەتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە بڕیارە لە ١١ی ئەم مانگە (تشرينى دووهم) بەڕێوە بچێت.
دوایین پێشهاتەکانی سووریا و تورکیا تهوهرێكى ديكهى كۆبوونهوهكه بوو، لەم چوارچێوەیەدا ههردوولا بۆچوونەکانیان سەبارەت بە سەقامگیريی ناوچەکە و بارودۆخی سیاسيی ئێستا خستەڕوو.
لە کۆتایی دیدارەکەدا، هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی فراوانکردنی هاریکاری و پەیوەندى دووقۆڵی کردەوە لە بوارە جیاوازەکاندا، لەوانە بازرگانی، کولتووری و بوارەکانی ديكه.