بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ شاندێکى باڵای نەرویجى کۆبووەوە
ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ى تشرينى دووهمى ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى لە شاندێکى باڵای نەرویجى کرد کە پێکهاتبوون لە هەر یەکە لە ئەلیکساندەر لیرفۆر، هەڵسوڕێنەرى کاروبارى باڵیۆزخانەى نەرویج لە عەممان و ئیدا مارشتاین، ڕێکخەرى هاوپەیمانيى دژ به داعش و ئان مارى، بەرپرسی دۆسیەى عێراق لە وەزارەتى دەرەوەى نەرویج و کۆلۆنێل مایکل سپان، لە وەزارەتى بەرگريى نەرویج.
لە کۆبوونەوەکەدا شاندى میوان ئاماژەیان بەوە دا دەیانەوێت زیاتر هاوکار و هەماهەنگ بن لەگەڵ حکومەتى عێراق و هەرێمى کوردستان لەسەر ئەو پرسانەى کە جێى بایەخى هەردوولایە، بە تایبەت هاوکاريى ئەمنى لە چوارچێوەى هاوپەیمانيى دژ بە داعش.
دزهيى بە ناوى حکومەتى هەرێمى کوردستان سوپاسی وڵاتى نەرویجى کرد، کە لە چوارچێوەى هاوپەیمانيى دژ بە داعش هاوکاريى هەرێمى کوردستانى کردووە و ڕایگەیاند: ئێمە لە هەرێمى کوردستان ئەم هاوکاریيە بەرز دەنرخێنین و دەمانەوێت ئەم جۆرە هەماهەنگیيە بەردەوامى هەبێت بەهۆى ئەوەى هەڕەشەى تیرۆر لەسەر ناوچەکە بەردەوامى هەیە و کۆتایی نەهاتووە.
هەروەها لە تەوهرێکى دیکەى كۆبوونهوهكهدا، باس له پێكهێنانى حكومهتى عێراق كرا، دزهيى ديدگاى حكومهتى ههرێمى كوردستانى لهو بارهيهوه بۆ شاندى ميوان ڕوون كردهوه.