Skip to the content

بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە کونسولی نوێی کۆماری چیک لە هەرێمی کوردستان کرد

ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى لە لوکاس گیوریج، کونسولی نوێی کۆماری چیک لە هەرێمی کوردستان کرد.

دزەیی پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە لوکاس گیوریج کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، هەروەها ئاماژەی بە کار و چالاکییەکانی کونسولگەریی چیک کرد کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا کاریان بۆ زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردووە.

هەروەها باس لە چەند بابەت و تەوەری گشتی کرا، وەک هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ و سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن، هەروەها پەیوەندیی مێژووییی کۆماری چیک و هەرێمی کوردستان و هەوڵدان بۆ زیاتر فراوانکردنی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاجیاکان.