Skip to the content

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە بەرپرسی ئاژانسی کۆیکای کۆريايى لە هەرێم کرد

ڕۆژی دووشەممە، ٣ى تشرينى دووه‌مى ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە جونیۆنگ جون، بەرپرسی ئاژانسی کۆیکای کۆريايى لە هەرێمى كوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کار و چالاکیيەکانی ئەمدوایيەی ئاژانسی کۆیکا لە هەرێمی کوردستان کرا، هاوکات سەرۆکی ئاژانسه‌كه‌ سوپاسی بەرپرس و تەواوی ستافی فەرمانگەی کرد بۆ پاڵپشتی و هاوکاريی بەردەوامیان لە سەرخستنی کار و پرۆژەکانیان لە هەرێمی کوردستان.

دزەیی سوپاسی ئاژانسی ناوبراوی کرد لە بەرانبەر ئەو پرۆژە خزمەتگوزاریيانەی لە هەرێمی کوردستان پێشکەشی دەكه‌ن و پشتگیريی تەواوی بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکەیان دووپات کردەوە.