بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ بەرپرسی کۆمیتەی خاچی سووری نێونەتەوەیی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کۆبووەوە
ڕۆژى سێشەممە ٤ى تشرينى دووهمى ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لەگەڵ ئیختیار ئەسلانۆڤ، بەرپرسی کۆمیتەی خاچی سووری نێونەتەوەیی (ICRC) لە عێراق و فاروخ ئیسلۆمۆڤ، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمیتەی خاچى سورى نێونەتەوەیی و جێگری بەرپرسی کۆمیتەی خاچی سوری نێونەتەوەیی لە هەولێر کۆبووەوە، بۆ تاووتوێکردن و بەهێزکردنی هاوکارییەکان لەسەر پرسە مرۆییەکان.
دزەیى سوپاسی کۆمیتەی خاچی سووری نێونەتەوەیی کرد بۆ پرۆژە و چالاکیيەکانیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ئامادەیى فەرمانگە و دامەزراوەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستانى نیشان دا بۆ هەماهەنگى و سەرخستنى کارەکانیان.
دواتر ئیختیار ئەسلانۆڤ سوپاسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و دامهزراوهكانى ديكهى حکومەتى هەرێمى کوردستانى کرد بۆ پشتگیری و هاوکاری و هەماهەنگییە بەردەوامەکانیان، بەمەبەستى ئاسانکارى لە جێبەجێکردنى پرۆژەکانیان، بە تایبەت لە بواری ونبووەکانی کۆچی نایاسایی و خاوەنپێداویستيی تایبەت و خێزانە ئاوارەکان.