Skip to the content

سەفین موحسین دزەیی پێشوازی لە شاندی ئەنجومەنی ئەتڵەسیی ئەمەریکا کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیى، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى لە شاندی ئەنجومەنی ئەتڵەسی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتیی ڤیکتۆریا تەیڵەر کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا دزەیی باسی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمدواییەی عێراق و هەوڵەکان بۆ دەستبەکاربوونی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و جەختی لەسەر پابەندبوونی حکومەت کردەوە بۆ پاراستنی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان و عێراق. هەروەها باس لە گرنگترین پێشهاتەکانی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەراست کرا.

شاندی ئەنجومەنی ئەتڵەسی سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و ئامادەییی خۆیان دەربڕی بۆ هەماهەنگی و هاوکاریی زیاتر.

بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە و شاندی ئەنجومەنی ئەتڵەسی ئامادەییان دەربڕی بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لەسەر پرسە گرنگەکانی عێراق و ناوچەکە.