Skip to the content

کونسولى گشتیى نوێى ئیمارات لە هەرێمى کوردستان سەردانى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى کرد

بە بۆنەى دەستبەکاربوونى وەک کونسولى گشتیى نوێى وڵاتى ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو لە هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ پێنچشەممە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ئەحمەد حەسەن ئەلشەحی، سەردانى فەرمانگەى پەیوندییەکانى دەرەوەى کرد و لەلایەن سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازى لێ کرا.

دزەیی پیرۆزباییی دەستبەکاربوونى لە ئەحمەد حەسەن کرد و هیواى سەرکەوتنى لە ئەرکەکەى بۆ خواست. هەروەها ئامادەییی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە و دامەزراوەکانى حکومەتى هەرێمى دەربڕى بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەک بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەکان لەپێناو سوود و بەژەوەندیی هەردوولا.

دزەیی پوختەیەکى سەبارەت بە سیاسەت و تێڕوانینى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەمەڕ پەیوەندییەکان و پرسە هەنووکەییەکان و پەیوەندییەکانى هەولێر و بەغدا و پرۆسەى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق و یاساى هەڵبژاردن پێشکەش کرد.

کونسولى گشتیى دەوڵەتی ئیمارات ویستى وڵاتەکەى دووپاتکردەوە بۆ بایەخدانى زیاتر بە پەیوەندییەکان و گوتى؛ ئامادەین پەیوەندیی زیاتر دروست لەگەڵ هەرێمی کوردستان دروست بکەین.