Skip to the content

بەرپرسى فه‌رمانگه‌ى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە کونسولى فەخريى چەند وڵاتێک کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ى تشرينى يه‌كه‌مى ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسى فه‌رمانگه‌ى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى لە کونسولى فەخريى هەر یەک لە وڵاتانى دانیمارک، قوبرس، فیلیپین و سریلانکا کرد.

لە کۆبوونەوەکە دزەیی پوختەیەکى لەسەر ڕەوشى ئەمڕۆى هەرێمى کوردستان و سیاسەتى حکومەتى هەرێم بۆ پەرەپێدانى پەیوەندییەکان لەگەڵ جيهانى دەرەوە پێشکەش کرد و پشتگیريى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى خستەڕوو بۆ کارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ کونسولە فەخرییەکان وەک هەنگاوێک بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى پەیوەندییەکانى ئەو وڵاتانە لەگەڵ هەرێمى کوردستان.

کونسولى فەخريى وڵاتان لە هەرێمى کوردستان، سوپاسى هاوکارى و هەماهەنگيى بەرپرس و ستافى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەیان کرد کە هەمیشە هاوکار بوونە بۆ سەرخستنى کارەکانیان لە هەرێمى كوردستان، هاوکات هیوایان خواست فەرمانگە هەماهەنگيى زیاتر بکات لەو بوارانەى جێگەى بایەخى هەردوولایە.