Skip to the content

بەرپرسی فه‌رمانگه‌ى پەیوەندییەکانی دەرەوە سەردانی قەڵای هەولێری کرد

ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ى تشرينى يه‌كه‌مى ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فه‌رمانگه‌ى پەیوەندییەکانی دەرەوە، سەردانی قەڵای هەولێری کرد و لە لایەن یادگار ئەرگوشی، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای بووژانەوەی قەڵاته‌وه‌ پێشوازی لێ کرا.

لەمیانەی سەردانەکەدا کۆبوونەوەیەک ئەنجام درا سەبارەت بە بەرەوپێشچوونەکانی بووژانەوە و پاراستنی شوێنەواری دێرین و مێژوویيی گەلەکەمان. دزەیی پاڵپشتی و هاریکاريی تەواوی بۆ ستافی کۆمیسیۆن لە ئەرکەکانیاندا دەربڕی.