Skip to the content

بەرپرسی فه‌رمانگه‌ى پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە باڵیۆزی یەکێتيی ئەورووپا لە عێراق کرد

ڕۆژی سێشەممە ٧ى تشرينى يه‌كه‌مى ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە کلیمنس سیمتنەر، باڵیۆزی یەکێتيی ئەورووپا لە عێراق و ڕادۆ بۆتەم، بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندیەکانی یەکێتيی ئەورووپا لە هەولێر کرد.

بابەتی سەرەکيی گفتوگۆکان بریتی بوو لە بارودۆخی سیاسيی هەرێمی کوردستان، پرسی هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق، گرفتەکانى بەردەم ناردنى شایستە داراییەکانى هەرێمى کوردستان، هەناردەکردنەوەى نەوت و ڕەوشى ناوچەکە بە گشتى. هەردوولا دووپاتیان له‌ پتەوکردن و بەرەوپێشبردنی پەیوەندیيەکانیان کردەوە.