بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە باڵیۆزى کۆمارى ڕووسیا لە عێراق کرد
ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ى تشرينى يهكهمى ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى لە ئەلبروس کوتراشیڤ، باڵیۆزى کۆمارى ڕوسیاى فیدڕاڵ لە عێراق و شاندی یاوەرى کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە کونسوڵی گشتيى ئهو وڵاته لە هەرێمى كوردستان ئامادەى بوو، باس لە چەندان بابەتى جیاواز لەسەر بارودۆخى ناوچەکە و هەڵبژاردنی داهاتووى عێراق و پەیوەندییەکانى نێوان حکومەتى فیدڕاڵى و حکومەتى هەرێمى کوردستان کرا و جەخت لە جێبەجێکردنى دەستوورى عێراق لە چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغدا کرایەوە.
باڵیۆزی ڕووسیا ئاماژەی بە گرنگيى پێگەى حکومەتى عێراق و هەرێمى کوردستان لە ناوچەکە دا و گوتی: حکومەتى ڕووسیا دەخوازێت پەیوەندییەکانی لە بوارە جیاوازەکان لەگەڵ عێراق و هەرێمى کوردستان زیاتر پەرە پێ بدات.