Skip to the content

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ باڵیۆزی ئەڵمانیا لە بەغدا کۆ بووەوە

ڕۆژی چوارشەممە ، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی ڕۆژی نیشتیمانیی کۆماری ئەڵمانیای فیدڕاڵ، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ دانیاڵ کرێبەر، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە بەغدا کۆ بووەوە.

سەفین دزەیی پیرۆزبایی لە وڵاتی ئەڵمانیا کرد، بە بۆنەی ڕۆژی یەکگرتنەوەی وڵاتی ئەڵمانیا؛ هەروەها پیرۆزبایی لە بەڕێز دانیاڵ کرێبەر کرد، بە بۆنەی دەست بەکابوونی وەک باڵیۆزی تازەی ئەڵمانیا لە عیراق و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

باڵیۆزی ئەڵمانیا ئاماژەی بە پەیوەندیی پتەوی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئەڵمانیای فیدڕاڵ دا، لە بوارەکانی دیپلۆماسی، ئاسایش، کەلتوور؛ هەروەها خواستی ئەڵمانیای بۆ پتەوترکردنی پەیوەندیی ئابووریی دوولایانە ڕاگەیاند.