بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق کرد

ڕۆژی سێشەممە ٧ى تشرينى يهكهمى ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە ئەلیسا دێل پولگار، باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پتەوکردنى پەیوەندییە دووقۆڵییەکانى نێوان هەردوولا و برەودان بە پەیوەنديی ئابوورى، بازرگانى و وەبەرهێنان کرا.
هەروا باس لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانى عێراق و پابەندبوون بە دەستوور و ڕێنماییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن کرا. لەم ڕووەوە جەخت لهوه کرایەوە کە دەخوازن پرۆسەکە پاک و سەرکەوتووانە بەڕێوە بچێت.
پرسى پێکهێنانى کابینەى تازەى حکومەتى هەرێم و هەناردەکردنەوەی نەوتى هەرێمى کوردستان و پابەندبوون بە ڕێکەوتنەکانى نێوان هەولێر و بەغدا، تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوو.