بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە جێگری باڵیۆزی کۆماری فینلەندا لە عێراق کرد

ڕۆژی سێشەممە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە ئاکی کۆپینن، جێگری باڵیۆزی کۆماری فینلەندا لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و ڕێکەوتنی ئەم دواییەی هەناردنەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و فرۆشتنی لە ڕێگەی کۆمپانیای (سۆمۆ)ــەوە کرا. هەروەها تیشک خرایە سەر میکانیزمی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فینلەندا.
دزەیی جەختی لەوە کردەوە هەرێمی کوردستان دەخوازێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆماری فینلەندا بەرەوپێش ببات، تایبەت لەو بوارانەی جێگەی بایەخی هەردوولان.